بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

خۆپێشاندانی هه‌زاران كرێكاری شاره‌داری له‌ ئێزمیری توركیا

خۆپێشاندانی هه‌زاران كرێكاری شاره‌داری له‌ ئێزمیری توركیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كرێكاری شاغڵ له‌ شاره‌داری ئێزمیر دژ به‌ كه‌می حه‌قده‌ست ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی سه‌ندیكای كرێكارانی شاره‌داری ئێزمیر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌ ئاكام نه‌گه‌یشتووه‌ و كرێكاران ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌. ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان” و “سه‌ركه‌وتن بۆ كرێكارانه‌“، له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ ڕێپێوانیان كردووه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە