بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌وانی له‌ ئێزمیری توركیا

چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌وانی له‌ ئێزمیری توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئێزمیر بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ خۆپێشاندانیان كرد.

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری ئێزمیر به‌دوای به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانی نێوان كرێكاران و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێكردووه‌ و كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن. كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له‌به‌رده‌م ساختمانی شاروانی ئێزمیر كۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانی “به‌ كوێری چاوی دۆژمن، سه‌ركوتن بۆ كرێكارانه‌“، “مانگرتن، سه‌رهه‌ڵدان، به‌رخۆدان“، “له‌ برسیه‌تیش بمرین قه‌د پاشكه‌شه ناكه‌ین” و “ته‌نیا له‌ سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به‌ مافه‌كان“یان به‌رز كرده‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە