112
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بەناونیشانی عوسمان قادری ٥٤ ساڵ تەمەن، خەڵکی نەغەدە بەبۆنەی دۆخی ناجێگیری جەستەیی کە بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ نەخۆشخانەی شاری نەغەدە ڕاگوازرابوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شیاوی باسە ناوبراو ٥ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیات ڕاگوازرابوو.
ق.ش