درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی سامان كه‌ریمی و فه‌رزانه ڕه‌شیدی له‌ بانه

وێڕای تێپەڕبوونی دوو حه‌فته به‌ سه‌ر کاتی دەستبەسەرکرانی فەرزانە ڕەشیدی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری بانە و هاوژینەکەی به‌ ناوی، سامان کەریمی تەمەن ٣٣ ساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌، زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بە وتەی سەرچاوەكانی هه‌واڵ، سامان کەریمی پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم‌ تا به‌ئه‌مڕۆ هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و فەرزانە ڕەشیدی تەنیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی کورتماوەی لەگەڵ كه‌س و كاری دا هه‌بووە. ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ توندووتیژی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌ ڕاگویزران. شایانی باسه‌ كه‌ سامان كه‌ریمی پێشتر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ تۆمه‌تیبه‌غی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ ئێعدام و ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام سزای سێداره‌ی له‌ دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net