به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له سه‌روبه‌ندی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له چیای ئاویه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ڕێوه‌ڕه‌سمێكدا له چیای ئاویه‌ر، سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه و دواتر یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگیان بۆ ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا ڕاگرتووه. به‌شداربووان وێڕای ئاماژه‌دان به مێژوو و فیداكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووان نوێ كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووان وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، دورشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه“، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه“یان له سه‌ر به‌رده‌كانی ئاویه‌ردا نووسیوه.