ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به ٦٠ فڕۆكه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ٢٠ ئامانج له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كۆماری ئیسلامیش به مووشه‌كی دوورهاوێژ هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته و سیسته‌می به‌رگری ئیسڕائیل زۆربه‌یانی خسته خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆناڵد ترامپ ڕه‌زامه‌ندی خۆی له سه‌ر پلانی هێرشكردنه سه‌ر ئێران نیشان داوه به‌ڵام هێشتا فه‌رمانی به جێبه‌جێكردنی نه‌داوه. هاوكات ترامپ ڕایگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامی په‌یامی بۆ دانووستان ناردووه به‌ڵام زۆر دێره و ڕۆژانی داهاتوو دیاری ده‌كات كه ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كه به كام لاوه ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی هه‌ینی له سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاڵمان، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه دا كۆده‌بنه‌وه. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل درێژه‌یان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران دا و بینای فه‌رمانده‌یی فه‌راجا و چه‌ند بنكه‌ی مووشه‌كی و نیزامیان له تاران، كرماشان، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ته‌ورێز، شاهینشار، زه‌نجان، به‌نده‌رعه‌باس، مه‌شهه‌د، شیراز، ئه‌هواز، خۆڕه‌م ئاوا، ئیلام، كه‌ره‌ج و چه‌ند شاری دیكه بۆردوومان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ٧ ژن و منداڵ له ئیسفه‌هان گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانی هێزه نیزامییه‌كانی ڕژیم ئاشكرا نه‌كراوه.