ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران له چه‌ند شاری ئێران و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ كه‌س له هێرش بۆ سه‌ر پادگانی سپا له زه‌نجان مردوون و له یه‌زد ٩ ئه‌ندامی سپا كوژران و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون. هاوكات بنكه ڕادارییه‌كانی ڕژیم له خۆڕه‌م ئاوا كراوه‌ته ئامانج و بنكه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی سپا له شاره‌كانی كرماشان، مه‌ریوان، هه‌رسین، شاهڕوود، كه‌ره‌ج، باكووری تاران، بیستوون، خۆڕه‌مشار، شیراز، سنه، پیرانشار، مهاباد، بۆكان و ئیسفه‌هان به چڕی بۆردوومان كراوه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سێ ئه‌ندامی سپا له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئامبۆڵانسێك له نه‌جه‌ف ئاوا كوژراون.