به‌یانی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی ئێدریس ئاڵی، ئازاد شوجاعی و ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
ئێدریس ئاڵی، ئازاد شوجاعی و ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ له كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٤٠٢ دا په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كرا و دواتر له دۆسیه‌یه‌كی ناڕوون دا به تۆمه‌كانی “هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌لی تیرۆر” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كران. ئه‌و سێ هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون. جێبه‌جێكردنی سزای سێداره ئه‌و سێ به‌ندكراوه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له حاڵێكدایه كه پێشتر وه‌زیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندبوو كه له هیچ یه‌ك په‌روه‌نده‌كانی تیرۆری به‌رپرسانی ڕژیم دا نه‌یانتوانیوه تاوانبارانی سه‌ره‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.