6
مای ساتۆ، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین بۆ به‌ندیخانه‌ی تارانی گه‌وره نیگه‌رانه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی به‌ندكراوانی سیاسی بوو.
مای ساتۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس نووسی: به‌دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك و تارانی گه‌وره ڕاگوێزراون و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر چاره‌نووسی ئازیزانیان نییه و چه‌ندین ڕاپۆرتی له سه‌ر دۆخی خراپی زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك و تارانی گه‌وره ده‌ست كه‌وتووه كه نیشان ده‌دات كۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست به‌ندكراوانی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كردووه.