6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار گه‌نجی كوردی خه‌ڵكی قامیشلوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌تی نوێی سووریا له شاری دیمه‌شق ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، چوار گه‌نجی كورد به ناوه‌كانی عه‌بدۆلعه‌زیز دژوار حاجی عه‌لی، ڕه‌مه‌زان سوله‌یمان حسێن، دیار عومه‌ر و ئه‌حمه‌د فه‌رحان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌تی توێی سووریا له گه‌ڕه‌كی شیلانی دیمه‌شق ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاندووه كه هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چوار گه‌نجه كورده ڕوون نییه و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.