ده‌ریا سه‌فایی نوێنه‌ری پاڕله‌مانی بلژیك، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بلژیك بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراوی ناوبراوی بۆ به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران به زۆرترین ده‌نگ په‌سه‌ند كردووه.
ده‌ریا سه‌فایی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس دا ڕایگه‌یاند: سه‌ركوتی نێوخۆیی، تیرۆریسمی ده‌ره‌كی و پێشێلكردنی به‌رینی مافی مرۆڤ په‌یوه‌ندی له چالاكییه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه هه‌یه و كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ به زووترین كات ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی له زیندان ئازاد بكات و سزای سێداره به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه. نابراو هه‌روه‌ها وتی، پاڕله‌مانی بلژیك ئه‌ركی خۆی به‌جێهناوه و ئێستا نۆره‌ی پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپایه كه سپای پاسداران وه‌كوو گرووپی تیرۆریستی بناسێنێت.