4
ژینۆ كچی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: باوكی له‌لایه‌ن ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، به بیانووی تیماركردنی بریندارانی ئه‌و بزووتنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕه‌وه‌ندێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی قه‌زایی دا به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “موحاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ڕزگار به‌یگزاده به قازی په‌روه‌نده‌كه‌ی وتووه كه تاوانی ئه‌و ته‌نیا یارمه‌تیدانی برینداره‌كان بووه و ماهواره‌یه‌كی ستتارلینكی بۆ كاری شه‌خسی خۆی كڕیوه نه‌ك تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات.