داخوازی بنه‌ماڵه‌ی ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری بۆ ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌

ژینۆ به‌یگزاده‌ی بابامیری كچی به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری، له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا داوای له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد گیانی باوكی له‌ په‌تی سێداره‌ ڕزگار بكه‌ن.

ژینۆ له‌ په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: باوکم، تەنیا بەهۆی یارمەتیدانی خۆپیشاندەرانی بریندار دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە. لە دوایین حوکمدا، تۆمەتی نوێیپیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیبه‌ دۆسیه‌كه‌ی زیاد كراوه‌، لە کاتێکدا باوکم یەک ڕۆژیشی لە دەرەوەی زیندان به‌سه‌ر نه‌بردووه‌. ئەم تۆمەتانە تەنها هەوڵێکە بۆ ئەوەی دەنگی خەڵك سەركوت بكەن. بەڵام دەنگی حەقیقەت بێدەنگ ناکرێ. من بە هەموو وجوودمەوە هاوار دەکەم: باوکم بێتاوانە. ڕێگە مەدەن باوكم بکوژن. داوا لە هەمووتان دەکەم: ئەم ڤیدیۆیە بڵاو بکەنەوە و بێدەنگ مەبن. باوکم به تەنیا نییە و تا کۆتایی لەگەڵی دا دەمێنمەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net