74
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی شاهۆ بەرهەم ٢٠ ساڵ تەمەن و ئێحسان محەممەدی مێرمنداڵی ١٦ساڵ تەمەن لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە شسری شنۆ لەلایەن لقی یەکی دادگای سزاکانئ١ی تایبەتی مێرمنداڵان بە پێدانی غەرامە مەحکووم کران.
شیاوی باسە، شاهۆ بەرهەم و ئێحسان محەممەدی بەتۆمەتی ئێکدانی یاسایشی گشتی، بە بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکا هەرکام بە پيدانی ٢٥ملوێن قەران غەرامە لەگەڵ هەژماری زەمەنی دەستبەسەرکراو مەحکووم کران.
جێی سەرنجە، ئەم دوو هاوڵاتییە چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ پاش تێپەڕینی پتر لە ١٢مانگ تێپەڕبوون بەسەر دەستبەسەریدا بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرابوو.
ق.ش