4
ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی توركیا چه‌ندن جار ناوچه شاخاوییه‌كانی شاری ئه‌مێدی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆری به ڕه‌ز و باخی گوندنیشنانی ئه‌و شاره گه‌یاند.
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی پووشپه‌ڕ، گرووپێكی سێ كه‌سی له گریلاكانی پ.ك.ك به‌دوای بانگه‌وازی عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان بۆ كۆتایی هاتنی خه‌باتی چه‌كداری، چه‌كه‌كانیان دانا و په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی ئاشتی بوون. له به‌رانبه‌ر دا ئه‌رته‌شی توركیا له جیاتی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی هاوشێوه بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، چه‌ند جار ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیای به چڕی بۆردوومان كردووه.