ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كۆتایی هێنان به سنوورداشكردنی ژنان و كچانی ئه‌فغانستانی بوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سنوورداشكردنی به‌كۆمه‌ڵی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی پێشێلكڵردنی ئاشكرای مافی مرۆڤه و كۆماری ئیسلامی گیانی هه‌زاران شارومه‌ند به تاییه‌ت ژنان و كچانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری داوه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سنوورداش كراون ژنان، كچان، منداڵان، ڕۆژنامه‌وانان ، نه‌یاره‌كانی حكوومه‌تی تالیبان و چالاكانی مافی مرۆڤن كه پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان كه‌وتوونه‌ته به‌ر سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه‌ی حكوومه‌تی تالیبان. له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٥ی زاینیه‌وه كۆماری ئیسلامی یه‌ك ملیۆن شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی سنوورداش كردووه و ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خوازیاری پێدانی مافی شارومه‌ندی به ژنان و كچانی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی بوو.