شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سووریا له دژی درۆزه‌كانی پارێزگای سۆوه‌یدا جیهادیان ڕاگه‌یاند و به هه‌زاران كه‌س هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و پارێزگایه.
ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سووریا ڕایانگه‌یاند كه ئاگربه‌ست ته‌نیا هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌گرێته‌وه و ئه‌وان له دژی درۆزه‌كانی پارێزگای سۆوه‌یدا جیهاد ده‌كه‌ن. به‌دوای بانگه‌وازی سه‌رۆك عه‌شیره‌كان، هه‌زاران ئیسلامگه‌رای توندئاژۆ به چه‌كوچۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر لادیكانی سۆوه‌یدا و چه‌ند گوندیان داگیر كرد و مۆڵك و ماڵی شارومه‌ندانی درۆزیان سووتاند و بۆ جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام دا. له به‌رانبه‌ر دا حێكمه‌ت حێجری سه‌رۆكی درۆزه‌كان شه‌ڕێكی قورسی له دژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان ڕاگه‌یاند و فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كاروانی نیزامی تیرۆریستانیان له ده‌ورووبه‌ری سۆوه‌یدا كرده ئامانج. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێشتا شه‌ڕ له ده‌ورووبه‌ی سۆوه‌یدا به‌رده‌وامه و تانكه‌كانی ئیسڕائیل ده‌ربازی قۆنه‌یتره بوون و به‌ره سۆوه‌یدا به‌ڕێكه‌وتوون.