4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی بۆكان كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌بووه، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.
ئه‌و كرێكاره له كاتی كاركردن له سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له شارۆچكه‌ی ئه‌ندیشه‌ی بۆكان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌وه خواره‌وه و كه‌وتووه‌ته نێو بیرێكی ئاو. به‌دوای هاتنی هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی، ئه‌و كرێكاره به برینداری ڕزگار كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.