102
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بڕیاری لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی “موجاهید کوور کوور” تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری ئیزە سەر بە پارێزگای لوڕستان، لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای ئێرانەوە پشتڕاستکرایەوە.
بە پێی ئەو هەواڵانە، ئەو حوکمە لە لایەن لقی ١ی نادادگای شۆرشی ئێران لە ئەهوازەوە ڕەوانەی دادگای شۆرشی ئیزە کرایەوە، ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی لە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا و لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بە پشتبەستن بە پڕکردنەوەی بەڵێن نامەی زۆرەملی بڕیاری ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا بوو.
ع-ر