ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی غه‌زه دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد و ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌و باریكه‌یه دژ به گه‌مارۆكانی سه‌ر غه‌زه مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی غه‌زه به دروشمی “حه‌ماس بڕۆ ده‌ره‌وه” ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون. هاوكات ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌وان له ڕێگه‌ی مانگرتن له خواردنه‌وه خوازیاری شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی یارمه‌تی مرۆیی به ده‌ست هه‌موو منداڵانی غه‌زه ده‌گات، مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن. وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاندووه كه ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به‌هۆی برسیه‌تی گیانی له‌ده‌ست داوه و ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی برسیه‌تی له‌و باریكه‌یه گیانیان به‌خت كردووه گه‌یشتووه‌ته ١٠١ كه‌س كه ٨٠ كه‌سیان منداڵ بوون. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه له ئاست سه‌پاندنی برسیه‌تی به سه‌ر دوو ملیۆن دانیشتووی كه‌رتی غه‌زه بێده‌نگ نه‌بن و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ چڕتر بكه‌نه‌وه.