10
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو گه‌نجی خه‌ڵكی شارستانی هۆله‌یلانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوه‌كانی ئارمان بیگله‌ری و پژمان به‌دریوه‌ند به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت گیانیان به‌ختكردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئارمان بیگله‌ری له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری پارێزگای ئیلامه كه مامۆیه‌كی به ناوی بیژه‌ن بیگله‌ری له هاوینی خوێناوی ٦٧دا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌سێداره دراوه. چۆنیه‌تی كوژرانی ئه‌و دوو گه‌نجه هێشتا دیار نییه به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی به سه‌ركوتی سیستماتیك، كوشتار و ئێعدام گرێ داوه.