سووتاندنی به‌ ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كان له‌ مه‌ریوان و بانه

 

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ، ئاگر له‌ دارستان و مێرگی شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه به‌ردرا و به‌وهۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی ئه‌و دوو شاره‌ گه‌یشت.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، دارستانه‌كانی شانشین و گۆڵچێری مه‌ریوان له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و به‌ هه‌وڵی ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌. هاوكات ناوچه‌كانیدۆڵه‌بی، گێلیكه‌ران، ساوجی و سۆفی بله“‌ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه‌ و به‌پێی دوایین زانیاری، ئاگره‌كه‌ هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پووش و پاوان و دارستانی گه‌رده‌نه‌ی خانی شاری بانه سووتێندراوه‌ و ئاگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕێكخراوی پاژین دامركاوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net