ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌وانی و ڕیستوورانتهكان له ئێسپانیا، ئیتالیا و یۆنان دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌رگی كرێكاران له گه‌رمای هاوین دا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی خزمه‌تگوزاری یه‌كێتی ئورووپا له ئاست خراپی دۆخی پیشه‌یی له گه‌رمای هاوین و ناچاركردنیان به كاركردن ناڕازین و یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان داوای په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان بۆ پاراستنی گیانی كرێكارانی به‌ساڵاچوو له گه‌رمای هاوین دا كردووه. له هاوینی ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی كه وڵاتانی باشووری ئورووپای گرتووه‌ته‌وه، سه‌دان كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه. كرێكارانی ناڕازی له ئێسپانیا، ئیتالیا و یۆنان داوای زیادكردنی حه‌قده‌ست و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.