ئێواره‌ی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی خه‌بات ئه‌مینی، گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
له‌و مه‌راسمه‌دا جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ژنان و پیاوان، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی، مافی ژنان، ژینگه‌دۆستان و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی سنه به‌شداربوون و به گوڵی سوور، پێشوازییان له ته‌رمی خه‌بات ئه‌مینی كردووه. ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه گرت و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه نێوه‌رۆ‌ی دووشه‌ممه‌ش مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی چیاكۆ یووسفی نژاد به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا به‌ڕێوه چووبوو.