6
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، چه‌كدارانی داعش له وڵاتی كۆنگۆ هێرشیان كرده سه‌ر مهسێحییهكانی باكووری ئه‌و وڵاته و وێڕای سووتاندنی كه‌نیسه‌یه‌ك، ٤٣ كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌نیسه‌ی مه‌سێحییه‌كان له ئوستانی ئیتووری و خه‌ڵكیان له كاتی نوێژكردن دا كۆمه‌ڵكوژ كردووه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌دا، ٤٣ كه‌س گیانیان به‌ختكردووه كه ٩ كه‌سیان منداڵ بوون.