5
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندانی ئێرانی له ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٢٥، به نیسبه‌ت شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ده هێنده زیادی كردووه.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی دۆناڵد ترامپ و گۆڕانی یاساكانی كۆچبه‌ری له‌و وڵاته، شه‌پۆلێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی شارومه‌ندانی ئێرانی به تایبه‌ت پاش بۆردوومانكردنی سایته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ده‌ستیپێكردووه. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و شارومه‌ندانه له حاڵێكدایه كه ٩٠ له سه‌دیان هیچ پێشینه‌یه‌كی خراپیان نه‌بووه و له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌مریكا هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه.