له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٦٧ فه‌له‌ستینی له هێرشی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی بۆ سه‌ر ئاواره‌كانی غه‌زه له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مروویی، گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له دوو ناوچه‌ی كه‌رتی غه‌زه سه‌ربازانی ئیسڕائیلی ئاواره‌كانی ئه‌و باریكه‌یان له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له شوێنێك ٩١ كه‌س و له شوێنێكی دیكه ٥٧ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨٢٠ كه‌س بریندار بوون. محه‌ممه‌د ئهبووسهلیمه سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له كه‌رتی غه‌زه ڕایگه‌یاند: ته‌رمێكی زۆر له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه كه‌ڵكه بووه و هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ڕێگه نادات ئه‌سپه‌رده‌ی خاكیان بكه‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ٢٠٠ چالاكی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئاڵمان داوایان له سه‌دری ئه‌عزه‌می ئه‌و وڵاته كردووه له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل دا هه‌ڵوێستی سه‌ختگیرانه بگرێته به‌ر و به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌زه، گوشار بۆ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بێنێت.