بێبه‌شكردنی عیسا ئیبراهیمزاده‌ له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

عیسا ئیبراهیمزاده‌ چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شنۆ و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له‌ دۆخێكی ناله‌باردا له‌ زیندای نه‌غه‌ده‌ زیندانی و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

عیسا ئیبراهیمزاده‌ له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری شنۆ، به‌ بیانووی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جووتیارانی ئه‌و شاره‌، بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ پێنج ساڵ زیندان سزا درا. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر منداڵی ئه‌و به‌ندكراوه‌ تووشی نه‌خۆشی بوو به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی نه‌غه‌ده‌ ڕێگه‌یان پێ نه‌دا مه‌ره‌خه‌سی وه‌ربگرێت و منداڵه‌كه‌ی بباته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و ڕه‌نج و ئازارێكی زۆری بۆی به‌جێهێشت. عیسا ئیبراهیمزاده‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سی و مه‌عده‌ بووه‌ و نابێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net