5
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی سالار ڕه‌ئیسی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی سه‌راوان ئێعدام كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی به‌هادۆر ئێلیاسی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و سوله‌یمان ناسری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی كرماشان له‌سێداره دراون.