به‌پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست نیووز، توركیا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر چۆڵكردنی ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور ڕێككه‌وتوون.
پێشتر ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و كه‌مپه‌ی وه‌كوو بنكه‌ی په‌كه‌كه ناوبردبوو، به‌و بۆنه‌وه داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردبوو چۆڵی بكه‌ن. شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه ڕێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام پاش ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی و چه‌كدادانی گرووپێك له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، بڕیار دراوه تا مانگی سێپتامبه‌ر ئه‌و كه‌مپه به ته‌واوی چۆڵ بكرێت. شایانی باسه كه ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه كه‌مپی مه‌خموور له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه گه‌مارۆ دراوه و سوپای عێراق ڕێگه‌ی له هاتووچۆی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه و هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌ل بۆ نێو ئۆردووگای مه‌خموور گرتووه.