6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، له‌وه‌ڕگه‌كانی ئاوای شركان له پاوه ئاگری گرت و به‌وهۆیه‌وه زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئاوایی شركان له ئاگردا سووتاوه و ژینگه‌دۆستان سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.