6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی دوو گوندی مه‌یوان و سه‌ریاسی سه‌ر به شارستانی پاوه له ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی زێرابی كوشتارگه‌یه‌ك كه له نزێك شوێنی ژیان و زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانیان هه‌ڵكه‌وتووه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، پاشه‌ڕۆ و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و كوشتارگه‌یه به‌بێ پاڵاوتن تێكه‌ڵ به ئاو و خاكی كشتووكاڵی ئه‌و دوو گونده ده‌بێت و وێڕای درووستكردنی مه‌ترسی له سه‌ر ته‌ندرووستی خه‌ڵك، بۆنێكی ناخۆشی له ناوچه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه. ژیانی دانیشتووانی ئه‌و دوو گونده به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پیسی تێك چووه و چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.