وان؛ زیندانئ سیاسیی و چالاکی ژینگە مەهیار ئەحمەدی زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەهیار ئەحمەدی خەڵکی سنە لە باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە ٦ ساڵ و ٣مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە کوردە پێشووتر ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٧ی کوردی بەبۆنەی چالاکی مەدەنی و مافخوازی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر کە پاش ٦٠ ڕۆژ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
هەروەها ئەم هاوڵاتییە خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو کە پاش تێپەڕاندنی زەمەنی دەستبەسەری بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕادەستی زیندانی ئێران لە سنە کرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لەژێر گوشارەکانی ڕێژیمی ئێران پەنایی بردبوویەوە باشووری کوردستان و ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەکاتی پەڕینەوە لە سنوور لەلایەن ڕێژیمی تورکیاوە دەستبەسەر و لە لایەن دادوەری دادگای جوولەمێرگەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردە ئوپوزیسیۆنەکانەوە بە ٦ ساڵ ساڵ و ٣ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

جێی سەرنجە کە ئەم هاوڵاتییە لە زیندانی تورکیا لە جوولەمێرگەوە بۆ زیندانی شاری وان ڕاگوازرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net