پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانلەدەستدانی دوو ژینگە پارێزی خەڵکی شاری هەڵەبجە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نایارانی ژینگە و سرووشتی کوردستان، ئاگرێکی گەورەیان بەردایە دارستان و لەوەڕگەکانی هەڵەبجە لە باشووری کوردستان و زیانێکی زۆر بەر ئەو ناوچەیە کەوت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لەکاتی کۆنترۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەدا، دوو ژینگە پارێز  بە ناوەکانی “ئاری موختار” و “محەممەد شێخ حەیدەر“، بە هۆی چڕی ئاگرەکە و هەروەها کەمبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان بەخت کرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *