وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 60 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەوانەی لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023وە تائێستا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 62 هەزار و چوار کەس.
وەزارەتیتەندروستییفەلەستینلەکەرتیغەززە،ئامارینوێیگیانلەدەستدانیبریندارانیهێرشەکانیئیسرائیلیبڵاوکردەوەورایگەیاند،لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا، 344 برینداری دیکەش گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان، بەمەش ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 156 هەزار و 230 کەس.
وەزارەتەکەئاماژەیبەوەشکردووە،هێشتاژمارەیەکقوربانیلەژێرداروپەردوویباڵەخانەرووخاوەکانولەسەررێگەوبانەکانماون،کەتیمەکانیفریاکەوتنوبەرگرییشارستانیناتواننبگەنەسەریان.
وەزارەتیتەندروستییفەلەستینلەکەرتیغەززە،وردەکارییدیکەیلەبارەیئامارەکانخستووەتەڕوو،لەوانەلە 24 کاژێری رابردوودا 27 کەس لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییەکان کوژراون و 281 کەسیش بریندار بوون، بەمەش کۆی ئەوانەی لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری کوژراون گەیشتووەتە 1,965 کەس، هەروەها 14 هەزار و 701 کەس بریندار بوون.
بەپێیئاماریوەزارەتەکەلە 24 کاژێری رابردوودا پێنج کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان منداڵن. کۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 263 کەس، کە 112یان منداڵن.