2
به پێی هه‌واڵه‌كان، یارانه‌ی به لانیكه‌م سێ ملیۆن كه‌س له ده‌هه‌كه‌كانی ٤م و ٩م، له مانگی گه‌لاوێژدا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بڕاوه.
ئه‌م كردهوهیڕژیمی كۆماری ئیسلامی له بێده‌نگیدا و به بێ هیچ ڕوونكردنهوهیك بۆ خه‌ڵك كراوه و بە ڕێكخستنهوهیبڵاو كردنه‌وه‌ی یارانه‌كان ناوی لێ براوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان پێویستیان به‌و بڕه پاره‌یه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی باشتر كردنی دۆخی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك نادات، به‌ڵكوو ئه‌و بڕه پاره كهمەشله خه‌ڵك دەبرێ و ئه‌مه‌ش گوشارێكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كان.