به پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری كۆڵن، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، ئاكسیۆنێم له لایه‌ن حیزب و لایه‌نه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی ده‌روه‌ی وڵاته‌وه به بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا له‌و شاره به‌ڕێوه چووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه به وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكاردی “ژن، ژیان، ئازادی” و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز ڕاگرتن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. له به‌رده‌وامی ئاكسیۆنهكهدا نوێنه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌كانی دادخواز له ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادخوازانی ئێران، چه‌ن وتارێك ئاراسته‌ی به‌شداربووان كرا و ئاكسیۆنه‌كه به وتنه‌وه‌ی سروودێكی شۆڕشگێڕانه كۆتایی پێ هات.