ئازادی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ بۆكان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، دوو به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانیحه‌سه‌ن مه‌ردانیته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ ولوقمان پیشیارته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، له‌ به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ڕیكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ به‌ دانانی بارمته‌، به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كران. ئه‌و دوو چالاكوانه‌ پاشان له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری بۆكانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردییه‌كان، هه‌ركام حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net