2
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش ژنی به‌هائی له شاری هه‌مه‌دان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ٣٩ ساڵ زیندانیان به سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌هائییه‌كان، ئه‌م شه‌ش ژنه به ناوه‌كانی “زه‌ڕین دوخت ئه‌حه‌د زاده“، فه‌ریده ئه‌یوبی“، “نورا ئه‌یوبی“، “ندا موحێبی“، “ژاڵه ڕه‌زایی” و “عاتفه زاهدی“، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامتی له كۆمه‌ڵگای به‌هائییه‌كان” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌م حوكمه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.