33
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٦ی بەفرانبارت ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕامین فەقیری خەڵکی گوندی وەندراوای کەنگاوەر لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە هەمەدان ئێعدام کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕامین فەقیری سێ ساڵ پێش بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان( لە بنەڕەتدا ئاماژە بەم پەیوەندییە نەکراوە) دەستبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کو، ئێعدامی ئەم زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و بەرپرسانی قەزایی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش