پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکەم.
لە پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە، ڕێککەوتنەکە بە دەستپێشخەریی ئا‌مریكا کراوە، هەروەها سوودی ده‌بیت بۆ هه‌ردوو وڵاتانی ئا‌مریكا و عراق. ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد كه لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان، به مەبەستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕێكه‌وتوون. وەزارەتەکە میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی ڕوونکردەوە و باسی لەوە کرد كه تەواوی نەوتی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت، کۆمپانیاکەش لە ڕێگەی بەندەری جەیهانییهوه هەناردەی بازاڕەکانی جیهانی دەکات، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش له هه‌نارده كرانی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، پێداویستتیه نه‌وتییه‌كانی له داهاته نه‌وتییه‌كان دابین ده‌كات.