به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ئاگری دارستانه‌كانی “به‌دره” سه‌ر به پارێزگای ئیلام، سه‌ره‌ڕای كوژاندنه‌وه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵك و ژینگه پارێزانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ن دیسان به هۆكاری نادیار سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵك و ژینگه‌پارێزانی ئه‌و ناوچه‌یه و پارێزگای ئیلام، به هه‌موو توانای خۆیانه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌موو جارێك ئاگره‌كه له شوێنێكی دیكه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و گیانی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه. شایانی باسه كه‌سانی خۆبه‌خش له ئه‌م چالاكییه‌دا به كه‌مترین پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان و به هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه و هاتنی با هێشتا به گشتی ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه.