7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، “دره‌خشان ڕه‌حیمی” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی سنه، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
ناوبرا ڕێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وە ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ مانگ ڕاگرتنی له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی سنه كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو و له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه‌كانی ڕژیمدا بوو.