له ڕۆژانی ڕابردوو، خه‌ڵكی وڵاتی گورجستان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن خۆجێیی، دژ به ده‌سه‌ڵاتی حاكم ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی هه‌واڵه‌كان، هاوكات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی له ئه‌و وڵاته، دانیشتوانی شاره‌كانی تفلیس و چه‌ند شاری دیكه، دژ به سه‌ركوتی ناڕازیان و نه‌بوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد خۆپێشاندانیان كرد و به كۆبوونه‌وه له شه‌قامه ناوه‌ندییه‌كانی پایته‌خت و هێرش بۆ سه‌ر بینای سه‌رۆك كۆماری، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد بوون. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوو، ده‌وڵه‌تی گورجستان كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و هه‌روه‌ها دژبه‌رانی حیزبی حاكمی ده‌ستبه‌سه‌ر و جه‌وێكی زۆری ئه‌منیه‌تی له ئه‌و وڵاته ساز كردووه.