9
شه‌وی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی هێرشی هێزێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سپای پاسداران له سه‌وڵاوا، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو ئه‌ندامی پڵه به‌رزی سپای پاسداران له ناوچه‌ی سه‌وڵاوا به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا وه‌لیزاده” و “عه‌لی شیری“، كوژراون و بریندارانی ئه‌و هێرشه بۆ ناوه‌نده پزشكییه‌كان ڕاگوێزراون. شایانی باسه میدیاكانی نزیك به سپای پاسداران له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه نووسیویانه كه به نارنجۆك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و مۆڵگه‌یه و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ حیزب و لایه‌نێك به‌رپرسیارتی ئه‌م هێرشه چهكدارییهیان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.