5
شه‌وی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، لاوان و كچانی شاری ئیلام به نووسینی درووشم له سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له شاری ئیلام به نووسینی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی“، ڕێبه‌ر و بونیادی ئه‌و ڕژیمه‌یان كردووه‌ته ئامانج و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون.