3
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادی خواز له شاره‌كانی ستۆكهۆڵمی سۆئد و كۆپنهاگی دانمارك، هاوكات له گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی خه‌بات دژ به سزای سێداره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی،هه‌ڵكردی پلاكاردی “نا بۆ سێداره” و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌ندكراوانی له سێداره دراو و هه‌روه‌ها زیندانیان مه‌حكوم به ئێعدام، دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.