به وته‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یندنی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی تاڵبان، له چه‌ند شوێنی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان، هێزه‌كانی پاكستان كراونه‌ته ئامانج.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند شاری ئه‌فغانستان له لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی پاكستانه‌وه به مه‌به‌ستی كوشتنی ڕێبه‌رانی تاڵبانی پاكستان كراونه‌ته ئامانج. حكومه‌تی تاڵبان شه‌وی ڕابردوو به مه‌به‌ستی تۆڵه كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی پاكستان، شه‌ڕێكی له هه‌موو ناوچه سنوورییه‌كانی له گه‌ڵ پاكستان ڕاگه‌یاند و چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی پاكستانی كردووه‌ته ئامانج. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌رته‌شی پاكستان له وڵامی هێرشه‌كانی تاڵباندا، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به چڕی بوردمان كردووه. شایانی باسه هێشتا له لایه‌ن ئه‌و دوو لایه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به كوژراوان و بریندارانی ئه‌و پێكدادانه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.