كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ كوردستان و ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، شوش، ئه‌هواز، تاران و چه‌ند شاری دیكه‌، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net