گیانله‌ده‌ستدانی دایكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،دایه‌ فاتمه‌ خورشیدیدایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردووهوشه‌نگ موقبلیخه‌ڵكی شاری سه‌قز، به‌ هۆی به‌ ساڵاچوویی ته‌مه‌نی گیانی به‌ختكرد.

هاوڕێهوشه‌نگ موقبلیساڵی ١٣٤٥ی هه‌تاوی له‌ شاری سه‌قز چاوی به‌ ژیان پشكووت و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌ ئێران و كوردستان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ٢٥٠٠ ساڵه‌ی پاشایتی، ده‌ستی كرد به‌ خه‌بانی نه‌هێنی و بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێب و به‌شداریان له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كرد. ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ پاشان ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی له‌ شه‌ڕێكی نه‌خوازیاری ناوخۆیی له‌ گوندیمێرگه‌ نه‌خشینه‌سه‌ر به‌ ناوچه‌یگه‌وركی سه‌قز بریندار و كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، له‌ ناوچه‌یقازلیانسه‌ر شاری بۆكان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ گه‌مارۆ ده‌درێن و به‌ هۆیه‌وه‌ هاوڕێهوشه‌نگ موقبلیو دوو هاوڕێی تێكۆشه‌ری دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ گیانیان به‌خت ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net